بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لەسەری مانگەوە داتا كۆ دەكرێتەوە و گرێبەست كراوە لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت دەكرێ بۆ كۆكردنەوەی پارەی ئاوی ماڵان.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، گرێبەست كراوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەك هەڵدەستێ بە كۆكردنەوەی پارەی ئاوی ماڵان و ئەمڕۆ سەردانی چەند گەڕەكێكی هەولێر دەكەن بۆ بینینی داتاكان و تۆماركردنیان.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی، پێویستە ئەو ماڵانەی پێوەرەكەیان لێ كردووەتەوە بیبەستنەوە و مۆر بكرێتەوە و داتاكان جارێكی تر تۆمار بكرێتەوە، هەروەها لەسەری مانگەوە بۆ ڕێكخستنەوەی یەكەمین خوێندنەوەی داتاكان تۆمار دەكرێت.
لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستانیش هاتووە، بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتییەكانی ئاو لە شار و شارۆكەكان دەست كرا بەخوێندنەوەی پێوەری ئاو لە ڕۆژانی داهاتوو وردەكاری زیاتر دەخرێتەڕوو.
پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك بۆ ئاوی ماڵان لە ساڵی ڕابردوو دەستی پێ كردووە و دوو جۆر پێوەر بۆ ماڵان لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانی دەبەسترا كە دروستكراوی توركیا و ئەڵمانیایە و بۆ ئەمساڵیش دەست دەكرێت بەكاركردنی بۆ كۆ كردنەوەی پارەی پێوەری ئاوی ماڵان.