نادیه موراد باڵوێزى نیازپاكى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، كچێكى تر‌ى ئێزیدى گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ى كه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه رفێنرابوو.
به پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى
شه‌فه‌ق نیوز، نادیه موراد رای گه‌یاندووه، كچێكى تر گه‌ڕایه‌وه لاى كه‌سوكاره‌كه‌ى كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه رفێنرابوو.
وه‌ك باڵوێزى نیازپاكى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاندووه، باوكى ئه‌و كچه له‌كاتى هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ى داعش له ساڵى 2014 ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له ده‌ست داوه.
دواى چوارساڵ چاوه‌ڕوانى دواجار یه‌كێك له كچه‌كانى گه‌ڕایه‌وه.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له كاتى هێرشه‌كه‌ى به هه‌زاران كچى ئێزیدى رفاند كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستى دنیا به قێزه‌ونترین رووداو له مێژووى نوێ دانرا.
هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته زۆر له كچه رفێنراوه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه لاى كه‌سوكاریان، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و رفێنراوانه چاره‌نووسیان دیار نییه.
نادیه موراد دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كچه ئێسته له دهۆك له‌گه‌ڵ باوكیه‌تى، تا ئێسته‌ش زیاتر له 350 هه‌زار كوردى ئێزیدى له دهۆك ئاواره‌ن.