رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی له بابه‌تێكدا باس له‌و هۆكاره ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌لكێش ده‌كات، ئه‌وه‌یی خستووه‌ته ڕوو كه پێوسته ئه‌مه‌ریكا زۆر بایه‌خ به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق بدات، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ساخته‌كاری لایه‌نه‌كانه‌وه بڕیاری دووباره بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست درا، چونكه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامه‌كان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر سیاسه‌ت و پێگه‌ی واشنتن له عێراق ده‌بێت، هاوكات ڕۆژنامه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌م هاوینه مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی گه‌وره له نێوان لبنان و ئیسرائیل دواتر سووریا و ئوردن و عێراقیش ده‌گرێته‌وه، ڕوو ده‌دات.
پێگه‌ی
jpost ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشبینی ڕووداو و ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م هاوینه ده‌كه‌ن، ئه‌وا خۆیان پێ زانایه یانیش به ئه‌نقه‌ست له ڕاستییه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و شرۆڤانه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه ده‌كرا وه‌ك هاوێشتنی تیر بۆ ئامانجه‌كه‌ی نزیك بوو، شیكردنه‌وه‌ی شۆڕشی پێشبینی نه‌كراوی ئێران كه له ساڵی 1979 ئه‌نجام درا و شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی پشتی به ڕابردووه‌وه به‌ستبوو، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه دۆخی ئیسرائیل و غه‌زه و سووریا و عێراق زۆر جیایه و له هه‌ركات و چركه‌یه‌كدا بێت گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت، بۆیه پێشبینیی ئه‌نجامه‌كان نادیاره و ناكرێت شرۆڤه‌ی ته‌واوی بۆ بكرێت.
كاتێك داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، واشنتن پێویسته دووباره چاوێك به ستراتیج و سیاسه‌تی پنتاگۆندا بخشێنێته‌وه یان له‌به‌ر ئامانجه‌كانی كوێرایهتی به‌رانبه‌ر هێرشه تیرۆرستییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێبه‌ڕكێی ستراتیجیی به‌رگری نێوان وڵاتان بكات نه‌ك به‌رانبه‌ر تیرۆر بوه‌ستێته‌وه، هاوكات هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئێران له وڵاتی شام پێوه‌ندی به زنجیره ستراتیجییه‌كانی پێشووه‌وه هه‌یه وه‌ك شكاندنی داعش له عێراق و سووریا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا به ترسه‌وه بڕوانێته ئه‌نجامه كۆتاكانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیای ئێران له ڕێی حزبه‌وه به‌شدارییان له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیدا كردووه و هادی عامری ڕێبه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی فه‌تحی سه‌ر به ئێران ده‌كات كه ئه‌ویش له میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پێكدێت و براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بوون، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكا پێویسته به ته‌واوی بایه‌خ به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی عێراق بدات كه هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌دری دوژمنی چه‌ندان ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
دوای ئه‌م به‌ربه‌ستانه، ئایا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت ڕێچاره‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له عێراق بدۆزێته‌وه و به‌رده‌وامی به سیاسه‌ته‌كانی بدات و شیعه مهزهوهكانی عێراق له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران ده‌ربهێنێت؟، ئایه‌توڵا سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراقه و تاكه هیوای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دژی سیاسه‌ت و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێرانه له عێراق، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس ده‌بێت، چونكه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه پشتگیرییه‌كی ته‌واوی واشنتن ده‌كات ناچاربوو به یه‌كخستنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌ر به ئێرانن وه‌ك هێزه‌كانی عێراق به فه‌رمی ناساندوونی و یاسای بۆ ده‌ركراوه، به‌مه‌یش به به‌رده‌وامی هێزێكی تاران له خاكی عێراق بوونی ده‌بێت.
بۆ سووریاش پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه یه‌كلا بكاته‌وه كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا به‌رده‌وام ده‌مێننه‌وه، ته‌نانه‌ت دوای شكانی داعش‌یش، تا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئێران و حزبوڵا سووریا جێ ده‌هێڵن، پێویسته سه‌ربازه‌كان بمێننه‌وه، به دڵنیایییه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌یش له‌لایه‌ن جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی واشنتن جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌توانن تره‌مپ به بڕیاره ڕازی بكه‌ن.
درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هه‌ر جه‌نگێك له ئیسرائیل ڕوو بدات، به‌هۆی لبنانه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته سێیه‌م جه‌نگی ساردی لبنان و ئیسرائیل و كڵپه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یش وڵاتانی سووریا و ئێران و عێراق و توركیا و ڕووسیا و ئوردنیش ده‌گرێته‌وه و جه‌نگێكی هه‌رێمی ڕوو ده‌دات كه به كاره‌سات داده‌نرێت، بۆیه پێویسته ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بكات كه له‌دوای شه‌ڕی لبنانی ساڵی 2006وه به‌رۆكی به‌رنه‌داوه.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل به یۆنان و قوبرسه‌وه و هه‌وڵدانی توركیا كه هاوپه‌یمانی ناتۆیه بۆ گه‌یشتن به كێڵگه گازییه‌كانی ئیسرائیل به‌ته‌واوی ئاڵۆز بووه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیل و واشنتن به درێژایی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایییان هه‌وڵیان داوه له دوژمنداریی و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێران دوور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له تاقیكردنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسرائیل و به‌زاندنی هێڵی سووری وڵاته‌كه‌یه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له هه‌ر كاتێكدا بێت جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت و كاریگه‌رییه ڕاستهوخۆكهی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بڵاو ببێته‌وه.
داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی به‌سه‌ر دێت و پێشبینییه‌كانی ئه‌م هاوینه بۆ وڵاتان چین؟، هیچ كه‌سێك نازانێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌مه‌ریكا چانسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ تاكه بژارده‌ی ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی و به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه.