كاردینای سپی، خانمه شاعیر و ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ندان وێنه‌ی نوێی تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ئه‌مجاره هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه، له جاران جوانتر و گه‌نجتر ده‌ركه‌وتووی، شێوازی ماكیاژه‌كه‌ت سه‌رنج ڕاكێشه، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی به جلێكى ساده‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
وێنه‌كانی له‌به‌شى ستۆری لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به شێوه‌ی سێلفی گرتوویه‌تی به‌مه‌یش سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
ئه‌م خانمه له ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌لێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ره، یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی خۆی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، كاردینا خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندنه‌وه و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.
به گوته‌ی خۆی كاردینای له یه‌كێك له دیمانه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچه، له كوردستان ماچ كرا بێت، بۆیه به شانازییه‌وه له زۆر شوێن ده‌ڵێت، كه ئه‌و ماچی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردی و ئه‌و یه‌كه‌م كچه به بوێری كارێكی وای هه‌بێت.