دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر نووسراوێكى به‌مه‌به‌ستى ناردنى به‌نزین ئاراسته‌ى به‌غدا كرد، به‌غدا ڕ‌ازى بووه بڕێكى كه‌م له به‌نزین بنێرێته شاره‌كانى كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌و بڕه به‌نزینه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22 حوزه‌یران/ یۆنیۆ، ئازاد كوره‌چى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌غدا بڕیارى داوه كه بڕێك به‌نزین بنێرێته هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ر شاره‌كاندا دابه‌شى بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕه زۆر كه‌متره له‌وه‌ى پێویستى به‌نزینخانه‌كانى كوردستان پڕ بكاته‌وه.
زیاتر گوتى، به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى داوه كه بڕى دوو ملیۆن لیتر بۆ هه‌ولێر و دوو ملیۆن لیترى تر به‌نزین بۆ سلێمانى بنێرێت و میلیۆنێك لیتریش بۆ دهۆك، به‌ڵام ئه‌و بڕه كه‌مه و ناتوانرێت نرخى به‌نزینى پێ كه‌م بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناردنى ئه‌و بڕه بۆیه‌كجاره، بۆیه ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه.
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمى كوردستان نرخى به‌نزین گرانبووه و ئه‌وه‌یش نیگه‌رانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه پێویست بوو به‌غدا بڕێك به‌نزین ڕه‌وانه بكات و نرخه‌كه‌ى له 700 دیناره‌وه بكرێته‌وه به 600 دینار، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه.