به‌شێكی به‌رچاو له شار و شارۆكه‌كانی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه و مه‌ترسی هه‌یه بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له‌و شوێنانه رووبدات و كاره‌ساتی دڵته‌زێن به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زه‌ویناسی كه له ئاژانسی
"مێهر"ی ئێرانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆر له ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتوون و پێویسته له سیسته‌می بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت خانوو و باڵه‌خانه‌كان به شێوه‌یه‌ك دروست بكرێن به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه خۆڕاگر بن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به 10 شار و 700 گوند كراوه كه بوومه‌له‌رزه وه‌ك سێبه‌ری مه‌رگ له‌سه‌ریانه و هه‌ڕه‌شه له گیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌كات.
ساڵانه له پارێزگای ورمێ سه‌رووی 80 بوومه‌له‌رزه به گوڕی سه‌رووی سێ پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر روو ده‌ده‌ن.
ئه‌و شارانه‌ی له پارێزگاكه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتوون بریتین له سه‌ڵماس، پیرانشار، ره‌به‌ت، باروق، كه‌شاوه‌رز، چواربورج، سیلوانا، ئه‌میرئاباد، سێروێ، كانیهرهش، قه‌ره‌زیائه‌دین.
پێویسته بگوترێت به‌شێكی به‌رچاو له خاكی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتوون و به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌ی ساڵی 2017ی دنیاش له كرماشان رووی دا كه به هۆیه‌وه سه‌رووی 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون و به ده‌یان هه‌زار خانووش وێران بوون.