كۆمپانیای ڕوسنه‌فت بڕیاری دا به زیادكردنی پشكه‌كانی له بازاڕه‌كانی دنیا، ئه‌گه‌ر بازاڕی نه‌وت جیهانی كورتهێنان له به‌رهه‌م هێنانه‌كه‌یدا هه‌بێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیگۆر سێچین به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێكاری كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر كورتهێنان له به‌رهه‌مهێنانی بازاڕه‌كانی نه‌وتی دنیا هه‌بێت، ئه‌وا ڕوسنه‌فت بڕیاری زیادكردنی پشكه‌كانی له بازاڕه‌كان ده‌دات.
هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ڕوسنه‌فت و بریتش په‌ترۆلیۆم و قه‌ته‌ر پشكی 40% له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕووسیا هه‌یه، بۆیه ئه‌مه گرنگه بۆ مۆسكۆ كه پێوه‌ست بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی له‌لایه‌ن ئۆپێك و وڵاتانی تره‌وه.
سێچین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی ڕووسنه‌فت ڕای گه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه بۆ 15 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌یه كه بازاڕی جیهانی پێویستی پێیه‌تی و بۆ ڕووسنه‌فتیش ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی له بازاڕه‌كانی دنیا زیاد بكات.
ڕووسنه‌فت، یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ڕووسیا، له‌ساڵی 1993 دامه‌زراوه و حكوومه‌تی ڕووسیا خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كات و باره‌گاكه‌ی له مۆسكۆیه.