گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "چۆپی فه‌تاح" چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی به جلی كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له دیزاین و دوورینی بڕاندی چۆپی خۆیه‌تی و بڕیاره به‌مزووانه یه‌كه‌م بڕاندی جلی كوردی به دیزاینی خۆی له كوردستان بكاته‌وه.
چۆپی بڕانده‌كه‌ی ماڕكه‌یه‌كی قوماشی جلی كوردییه كه ده‌یه‌وێت بیهێنێته كوردستان و لقی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چۆپی فه‌تاح، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی چه‌ند پارچه قوماشێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه ڕای گه‌یاندووه، ماڕكه‌یه‌كی قوماشی جلی كوردی دێنێته كوردستان. ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و كاره ده‌كات و پێشتر ته‌نیا كاری ڕاگه‌یاندن و هونه‌ری كردووه.
چۆپی فه‌تاح هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد له 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه بازرگانێكی شاری هه‌ولێر كرد به ناوی (چه‌تۆ)، ئه‌و كوڕی بازرگانێكی ناوداری ئه‌و شاره‌یه به ناوی (فه‌دۆ مه‌خمووری).
چۆپی فه‌تاح له ساڵی ١٩٨٣ له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا بووه، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی جێ هێشتووه، له وڵاتی ھۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بن و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێ ده‌دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گرووپێكی كۆڕاڵ له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا، كه زیاتر له ٢٠ منداڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی هۆڵه‌ندی فێری گڕوگاڵی موزیك و گۆرانی گوتن ده‌بێت.