كۆمپانیای (ڤۆلڤۆ) بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه به یه‌كێك له خاوه‌ن جوانترین دیزاینه‌كانی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه ڤۆڵڤۆ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به یه‌كێك له باشترین و جوانترین ئۆتۆمبێله‌كان داده‌نرێت له دنیادا، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه ناونراوه "Volvo S60" و خاوه‌ن دینامیكێكی زۆر به‌هێز و ئاستبه‌رزه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌هێز بێت.
ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی ڤۆڵڤۆ خاوه‌ن قه‌باره‌ییه‌كی مامناوه‌نده و له روونی سه‌لامه‌تییه‌وه تاقی كراوه‌ته‌وه و به ئۆتۆمبێلێكی زۆر سه‌لامه‌ت داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان كه بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر 10 خاڵ 6.5 یان داوه‌تی له‌ڕووی باشی و دیازینه‌وه.
ڤۆڵڤۆ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌مان خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی به‌هێزه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته هێزی 240 ئه‌سپ و له‌گه‌ڵیدا بزوێنه‌رێكی 2.5 لیتره له‌سه‌ره و خاوه‌ن چوار تۆربۆیه له‌هه‌مان كاتدا، جگه له‌وه‌یش نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 34 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.