پیاوێكی میسری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان خۆی و ژنه‌كه‌یدا هه‌بوو، هه‌لی بۆ خۆی ڕه‌خساند و به به‌رگی سه‌رین له كاتی خهبهركردنهوهیدا خنكاندی.
پیاوێكی میسری كه له‌گه‌ڵ ژنه 21 ساڵانه‌كه‌یدا له ناوچه‌یه‌كی میسر ده‌ژیان، ژیانێكی ساده و بێ كێشه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌پڕ پیاوه‌كه تووشی بێزاری و ناخۆشی هات، له‌به‌ر ئه‌وه ژنه‌كه‌ی بردییه نه‌خۆشخانه و سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی پێ كرد، تا له‌وێ چاره‌سه‌ر بكرێت و به سه‌لامه‌تی بیهێنێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش ناچار بوو ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه به‌جێی بهێڵێت، كه ته‌واو چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و به پێی قسه‌ی پزیشكه‌كان بارودۆخی باشتر بوو، هاته ده‌ره‌وه و دووباره له‌ناو ماڵه‌كه‌یاندا ده‌ستیان به ژیان كرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌م جاره ژیانیان زۆر گۆڕابوو، چونكه پیاوه‌كه توانای كاركردنی له ده‌ست دابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پاره‌یان پێ كۆ نه‌ده‌كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌رده‌وام ناكۆكی و شه‌ڕ له نێوانیاندا ڕوو بدات و به هیچ شێوه‌یه‌ك دڵخۆش نه‌بن، بۆیه ڕۆژێك پیاوه‌كه ڕۆیشت ژنه‌كه‌ی خه‌به‌ر بكاته‌وه و هه‌ڵی بسێنێت تا یارمه‌تی باوكی بدات له ئیشه‌كاندا، به‌ڵام له‌وێ بیرۆكه‌ی بۆ هات كه بیخنكێنێت و له كێشه‌كان خۆی ڕزگار بكات.
هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه به پۆلیسه‌كانی میسری گوتووه كه خۆی خۆی كوشتووه و ئه‌م ده‌ستی نه‌چووه‌ته كوشتنی ژنه‌كه‌ی، به‌ڵام پزیشكه لێكۆڵه‌ر و توێكاری ته‌رمه‌كان به ڕوونی ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌و پیاوه به به‌رگی سه‌رین ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه پیاوه‌كه گیراوه و به سزای خۆی گه‌یه‌نراوه.