هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری "C" زۆر كات كاتی یان درێژخایه‌ن ده‌بێت و ڕه‌نگه نه‌خۆشیه‌كه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان به درێژایی ته‌مه‌ن به كه‌سی توشبووه‌وه بمێنێته‌وه و ئه‌مه‌یش پێویست به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌پێی دوا زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 150 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر بوون و ساڵانه ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ڕوو له زیاد بوون ده‌كات و كه‌سی توشبوو ئه‌گه‌ر له كاتی پێویستدا چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر یان توشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و سست بوونی جگه‌ر و مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات.
ده‌بێت سه‌ره‌تا هه‌مووان ئه‌و ڕاستیه بزانین كه ڤایرۆسی جگه ده‌گوازرێته‌وه و به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كیش ئه‌م حاڵه‌ته ڕووده‌دات كه له‌خواره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه.
- به‌كارهێنانی ده‌رزی تاتۆ كه پیس بوبێت به‌م جۆره ڤایرۆسه.
- به‌كارهێنانی یه‌ك ده‌رزی بۆ چه‌ند كه‌سێك له یه‌ك كاتدا بۆ پێدانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رمان.
- سێكس كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی جیاواز هۆكاره بۆ توشبوون به‌م ڤایرۆسه.
- ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێی برینه‌وه ده‌گوازرێته‌وه به كه‌لوپه‌لی پیسبوو به ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌ر كه‌وتبێت.
- گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێی دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی، یان له ڕێگه‌ی وێڵاشه‌وه بۆ كۆپه‌له‌ی ناو سكی دایك.
- گواستنه‌وه‌ی خوێنی پیسبوو به‌م ڤایرۆسه له كه‌سێكی نه‌خۆش بۆ كه‌سێكی ساغ.
جگه‌ر یه‌كێكه له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی جه‌سته، ده‌كه‌وێته لای راستی خوار قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه، كێشی جگه‌ر له‌مرۆڤێكی پێگه‌یشتوودا له پیاواندا (1.4 – 1.6) كگم، به‌ڵام له‌ژناندا (1.2 – 1.4) كگم. كۆمه‌ڵێك فه‌رمانی گرنگی هه‌ن وه‌ك ده‌ردانی چه‌ندان ئه‌نزایم و ڤیتامین، دروستكردنی فاكته‌ره‌كانی خوێن مه‌یین، كۆكردنه‌وه‌ی شه‌كر، چه‌وری و پرۆتینه‌كان تا له‌كاتی پێویستدا به‌كاربهێندرێنه‌وه.
ئه‌م نه‌خۆشییه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له دنیا هه‌یه، بریتییه له هه‌وكردنی جگه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه كه به ڤایرۆسی جگه‌ر ناسراوه و پێنج جۆری هه‌ن ( A.B.C.D.E ). ده‌كرێ كورت خایه‌ن و له‌ناكاو بێت له هه‌ندێ باردا (وه‌ك\ڤایرۆسی جۆری ئه‌ی و ئی) و درێژخایه‌ن بێت له هه‌ندێ باری تردا (وه‌ك/ ڤایرۆسی جۆری بی و سی).