به‌هۆى ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بێت هۆی شكاندن و ناڕێكی له سپێرم، بۆیه ئه‌م بابه‌ته زیاتر پێوه‌ندى به‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه تووشى شه‌كره بوون و ده‌یانه‌وێ ڕێژه‌ى سپێرم زیاد بكه‌ن.
جه‌سته‌ی پیاوان ڕۆژانه به ملیۆن سپێرم به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه پیاوان بۆ بوون به باوك پێویستیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆره له سپێرم، ئه‌مه‌یش له لای زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه كێشه‌یه و به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێن.
بۆ زیادكردنى سپێرم به ڕێگاى سرووشتى به خواردنى به‌رده‌وامى گوێز و هه‌نگوین ده‌بێت كه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی سپێرمی پیاو و ئه‌گه‌ری منداڵبوون زیاد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كى تر‌ى درێژخایه‌نیان هه‌یه. هه‌روه‌ها خواردنی ماسی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه تا چه‌ند زۆرتر بێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی سپێرم زیاتر ده‌بێت.
وشه‌ی سپێرم له وشه‌ی یۆنانی سپێرما (σπέρμα) به واتای "دان" وه‌رگیراوه و به خانه زاوزێییه‌كانی نێر ده‌گوترێت، له جۆره‌كانی زاوزێی سێكسی دا كه ناسراون به ئه‌نیسۆگه‌می (anisogamy) و ئووگه‌می (oogamy)، جیاوازییه‌كی به‌رچاو هه‌یه له ئه‌ندازه‌ی گامێته‌كان و به ئه‌وانه‌ی كه بچووكترن ده‌گوترێت خانه‌ی نێر یان خانه‌ی سپێرم.