ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك هه‌وڵى دانانى كه‌سێكى تر وه‌ك پارێزگارى كه‌ركووك ده‌ده‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان له‌و باره‌یه‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه.
كه‌ركووك كه له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردووه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به چاوساغى چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى كه به ناپاكه‌كان ناسراون داگیر كراوه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى به‌غداوه به‌رێوه ده‌بردرێت و ته‌واوى پۆسته ئیدارییه‌كان له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
سه‌ربارى په‌ككه‌وتنى به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كانى ئه‌و شاره، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ناتوانێت هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات. جوان حوسێن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به "وشه"ى گوت، هیچ گۆڕانكارییه‌كى گرنگ له شاره‌كه‌دا نییه، ته‌واوى فه‌رمانگه‌كان په‌كخراون.
ڕوونیشى كرده‌وه كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا دیار نییه، به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانه‌وه ئه‌نجوومه‌ن كۆ ببێته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕانگارى له‌پۆستى پارێزگارى شاره‌كه‌دا بكرێت كه ئێسته عه‌ره‌به.
گۆڕانكارى كردن له پۆسته ئیدارییه‌كانى كه‌ركووك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى عه‌ره‌بییه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنى یه‌كێتیش له‌سه‌ر خراپى دۆخى ته‌ناهیی شاره‌كه و هاتنى هێزى زۆر نیگه‌رانى ده‌ربڕى بوو، به‌ڵام به بڕواى چاودێرانى سیاسیی دۆخى كه‌ركووك له‌دواى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به ئاسانیی ئاسایى نابێته‌وه.