پرسی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا له‌ناو موسڵمانانی شیعه پرسێكی هه‌ستیاره به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره و فڕه‌لایه‌نه و هێزه رووحیه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه خاوه‌ن پێگه‌كه هه‌یه‌تی كه وای كردووه به هه‌ستیارییه‌كی زۆر بڕواندرێته پۆسته‌كه، به‌هۆی نه‌خشكه‌وتن و به‌ته‌مه‌نداچوونی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق و سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی باس كرابێت، به‌ڵام پرسێكه و له‌ناوه‌ندی شیعه‌دا زیندووه به‌هۆی گرنگییه‌كه‌ی، به‌ڵام كێ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی سیستانی؟.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌داری شیعه ره‌تی ده‌كاته‌وه كه مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی ئاینی له نه‌جه‌ف له‌باره‌ی دیاریكردنی شوێنگره‌وه‌ی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی نه‌جه‌ف له‌نێوان خۆیاندا گفتوگۆیان كردبێت.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك هه‌واڵه‌كان له نه‌جه‌ف دزه‌یان كرد كه پیاوانی ئاینی شیعه به‌شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌ندراو به‌ر له چه‌ند مانگێك ئه‌و بابه‌ته‌یان گفتوگۆ كردووه، واته دیاریكردنی مه‌رجه‌عێكی باڵا بۆ دوای سیستانی، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌و ده‌سه‌ڵات و رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه بۆ پاراستنی عێراق به‌تایبه‌تی له ده‌ركردنی فه‌توای كه‌فائی بۆ جیهادكردن له‌دژی داعش له 2014.
سه‌رچاوه‌كان له نه‌جه‌ف دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ریه‌ك له شێخ ئیسحاق فه‌یاز و شێخ به‌شیر نه‌جه‌فی و سه‌ید محه‌مه‌د سه‌ید حه‌كیم كاندیدن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سیستانی، چونكه هه‌موویان هه‌مان عه‌قلیه‌تی ئه‌ویان هه‌یه.
عه‌لی سیستانی له 2004 به‌هۆی تووشبوونی كێشه‌ی دڵه‌وه سه‌ردانی له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیای كردووه بۆ چاره‌سه‌ری و ناسناوی مه‌رجه‌عی باڵای هه‌یه و له‌ناو دنیای شیعه له عێراق و له دنیا پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.