به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى حوزه‌یران، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 37 پله و نزمترینی 28 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 36 پله و نزمترینی 24 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 36 و 23 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 38 و 26 دا ده‌بن.