سكچوون، جۆرێك نه‌خۆشییه كه تێیدا به شێوه‌ی به‌رده‌وام شله‌مه‌نی له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌رده‌چێت و نه‌خۆش تووشى حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ده‌كات. له كاتى سكچوون جموجۆڵی ڕیخۆڵه‌كان خێرا ده‌بێت.
سكچوونی توند هۆكاری زۆرێك له مردنه‌كانه له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك له باوترین هۆكاره‌كانی مردنی منداڵانه له سه‌رانسه‌ری نیادا.
زۆر جار له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما حاڵه‌ته‌كانى نه‌خۆشى سكچوون ڕوو له زیاد بوون ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات جه‌سته ئاوی پێویستی تێدا نه‌مێنێت و پێست وشك بێته‌وه، به‌ڵام چه‌ندان ڕێگا هه‌یه بۆ ڕێگری كردن له سكچوون و یه‌كێك له‌و ڕێگایانه ئه‌م خوادنانه‌یه:
خواردنی میوه و سه‌وزه‌كانی وه‌ك ( مۆز، سێ‌و، قه‌یسی، هه‌رمێ، بڕۆكلی، چه‌وه‌نده‌ر، كوله‌كه، بیبه‌ر، په‌تاته، گێزه‌ر) به شێوه‌ى شله بێت یان سووپ یا به شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش به‌سووده بۆ ڕێگری له سكچوون.