لانه كه‌مال گۆرانیبێژی كورد كه به هۆی چڕینه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د خۆی به هونه‌ردۆستان ناساند و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازی لێ كرا و له دیدارێكی "وشه"دا ئاشكرای كردبوو كه هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر سه‌رسام بووه به زیاد ئه‌سعه‌د، به گوته‌ی خۆی هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه یه‌كه‌م به‌رهه‌می گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی ئه‌و بێ. جارێكى تر لانه ده‌ركه‌وته‌وه.
لانه كه‌مال له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له شه‌وه ئاهه‌نگێكدا وێنه‌كانی گرتووه، وێنه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌ودارانی دروست كردووه و پێیان وایه، ئه‌م وێنانه‌ی به مه‌به‌ست گرتووه و ئامانجی نمایش كردنی جوانی جه‌سته‌ی بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه وێنه‌كانی به تایبه‌ت گرتووه.
ماوه‌یه‌كه دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هیچ ده‌ركه‌وتنێكی نه‌بووه و تا ئێسته‌یش ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه به‌رهه‌می نوێی هه‌بێت.
لانه كه‌مال محه‌مه‌د ساڵی 1987 له سلێمانی له دایكبووه، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ڕوویان كردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێسته له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌ر له‌و وڵاته قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه و تا ئه‌ندازیاری بیناسازی خوێندووه و ئێسته له شاری فرانكفۆرت كاری ئه‌ندازیاری ده‌كات.