یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی له ئێواران زۆر ئاره‌زووی له‌سه‌ره ناوساجییه. له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاسان فێری چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنی ناوساجی ببه. ده‌توانیت سوود وه‌ربگریت كه چۆن له‌سه‌ر خوانه‌كه‌ت بیڕازێنیته‌وه پێشكه‌شی بكهیهت.
ناوساجی له ئاماده‌كردنیدا، ئارد و خه‌میره و خوێ و شه‌كر و ڕه‌شكه و ڕۆن و سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه به‌كاردێت و تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری ده‌كرێت، دواتر ورده ورده ئاوی تێده‌كه‌ین و ده‌یشێلین، دوای هه‌ڵهاتنی گونتك خڕی لێ دروست ده‌كه‌ین و به شێوه‌ی كولێره پانی ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ویره‌كه چه‌ند جارێك بۆ سه‌رجه‌م لایه‌كان ڕاده‌كێشین و له‌ناو تاوه‌یه‌كی یان ساجێكی ڕۆن سووری ده‌كه‌ینه‌وه. باشتره زه‌یته‌كه زه‌یتی ڕووهكی یان زه‌یتی زه‌یتوون بێت، هه‌م ته‌ندروست تر و هه‌میش چێژ و تامێكی زیاتر ده‌به‌خشێت.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا به چه‌ند خوله‌كێك هه‌موو ئه‌مانه به ئاسانی فێرببه.