بڕی یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن دینار وه‌ك پاره‌ى هاندان بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت و به‌یانى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
بۆ ئه‌وه‌ى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى سلێمانى بایكۆت و خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، بڕیار درا هه‌موو مانگێك پاره‌ى هاندانیان به‌سه‌ر دابه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕێك پاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ى سلێمانى كراوه و وه‌ك پاره‌ى هاندان بۆ مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری داوه هه‌موو مانگێك له دواى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك هاندان بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خه‌رج بكات.
زیاتر گوتی: بڕه پاره‌كه چوار ملیار و 76 ملیۆن دیناره و بۆ هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پێى ژماره‌ى پزیشكه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى گوت: بۆ له‌مه‌ودا، هه‌موو مانگێك له دواى مووچه، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌درێته پزیشكان وكارمه‌ندان، ئه‌وانه‌ى ئێشكگر ده‌گرن.
میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بڕى ئه‌و پاره‌یه كه گه‌شتوه‌ته بانكه‌كانى سلێمانى یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن دیناره و بۆ پاره‌ى هاندانى پزیشك و كارمه‌ندانى ئێشكگر ده‌بێت.
ڕاشی گه‌یاند، مانگى ڕابردوو یه‌ك ملیار و 76 ملیۆن دینارمان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر زیاتر له هه‌شت هه‌زار پزیشك و كارمه‌ند، ئه‌م مانگه هه‌وڵده‌ده‌ین بیده‌ینه 11 هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندان و ئامانجمانه زۆترین كه‌س هاوكارى بكرێت.
میران محه‌مه‌د زیاتر گوتی: پاره‌كه به‌پێى پزیشك و كارمه‌ند جیاوازه به پێى شوێن و بڕوانامه‌كانیان.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى