نیوهڕۆى ئهمڕۆ ههینى 22ى حوزهیران، له له ڕووداوێكى هاتوچۆدا دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا، ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییش ئاماژه بهوه دهكات هۆكارى مردنى ئهو دوو هاووڵاتییه بههۆى گڕ گرتنى ئۆتۆمبیڵهكانهوه بووه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه، تێدا هاتووه، كه نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینى 22ى حوزهیران، لەسەر رێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا) ژمارە (بەغدا) گڕی گرت و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی سوتان و گیانیان لەدەستدا.
زیاتر ئاشكرا كراوه، كه دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاووڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراون.
هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەهەۆی زۆری سوتانەكەیانەوە تا ئێسته ناسنامەیەى هیچ كهسیان ئاشكرا نەبووه.
لهدواى ڕووداوهكهیش، ڕاستهوخۆ بنكەی پۆلیسی پیرەمەگروون پەڕاوی لێكۆڵینەوەى بۆ ڕووداوەكە كردۆتهوه و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.