خانمه ئه‌ستێره‌ی ناسراوی كورد "په‌رواز حوسێن" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه له وڵاتی توركیا وێنه‌كه گیراوه. په‌رواز بۆ كارێكی هونه‌ری له توركیاییه و به‌شێوه‌یه‌كى ورووژێنه‌ر له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی په‌رواز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، سه‌رنجی هه‌وادارانیان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشاوه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی په‌رواز هه‌وادارانی به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له یووتوب ده‌توانن به‌رهه‌مه نوێ و كۆنه‌كانی ببینن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه په‌رواز حوسێن هه‌وادارانی له پێگه فه‌رمییه‌كانی ئاگادار بكاته‌وه به‌هۆی زۆری لاپه‌ڕه‌ی ساخته به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى.
په‌رواز حوسێن له ساڵی 1989 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی، له وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی "MBC" له پڕۆگرامی "ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ی ساڵی 2013 به‌شداری كردووه، هاوسه‌ری گۆرانیبێژی ناسراوی كورد گۆران ساڵحه و خاوه‌نی دوو منداڵن.