خانمه شۆخ و شه‌نگ "ده‌شه كه‌ریم"، پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كه‌ی پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی "گه‌لی كوردستان"، بۆ یه‌كه‌مجار له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرا ده‌كات كه به‌مزووانه خواردنگه‌یه‌ك به‌ناوی خۆی ده‌كاته‌وه و ئێسته له كۆتایی كاره‌كانییه‌تی.
ده‌شه له گرته‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "ڕۆژباش ده‌شه فاست فود و برێك فاست ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه و پێشكه‌ش كردنی باشترین و ته‌ندروستترین و به‌تامترین خواردن له ھه‌موو ڕۆژه‌كاندا بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست گه‌وره‌مان ده‌كه‌ن به ھاتنتان ھه‌میشه به ماڵ وجێگه‌ی خۆتانی بزانن"، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر به‌هۆی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌ی "چێژبڕكێی"ی كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس شۆ"، ڕاسته‌وخۆ له كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دا.
ده‌شه پێشتر خاوه‌نی ئارایشتگه بووه كه زیاتر وه‌ك خه‌ونێكی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئارایشتگه‌كه‌دا كردووه، بۆیه ئێسته‌یش هه‌ندێكجار كاری جوانكاری و مه‌یك ئه‌پ ده‌كات.
ده‌شه كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته نه‌چووه‌ته ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه: " تاكه مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه بوونی خۆشه‌ویستی و ڕێزه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری، ده‌بێت له‌وه تێبگات ئه‌و خانمه ڕاگه‌یاندكاره و ڕێز له پیشه‌كه‌شی بگرێت".
ده‌شه كه‌ریم، له‌دایكبووی ساڵی 1990 له شاری سلێمانییه و له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه حه‌ز و خولیای ڕاگه‌یاندنی هه‌بووه، له ساڵی 2007 ده‌ستی به كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، پێشتریش له چه‌ندان ڕادیۆ كاری كردووه و دواتریش وه‌ك پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ركه‌وت، یه‌كێكه له‌و كچانه‌یه به‌شداری وێنه‌ی مۆدێل ده‌كات و هه‌ودارێكی زۆری هه‌یه و نازناوی شاژنی هه‌سته‌كانیان لێ ناوه، ده‌رچووی به‌شی كوردیی زانكۆی سلێمانییه.