شه‌كرله‌مه شیرینییه‌كی وشكه و سه‌ره‌تا له وڵاتی میسر بۆ پاشا دروست كراوه و به دیاری بۆیان بردووه كه دروست كردنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن شێفێكى سوودانییه‌وه بووه. دواتر شێفه‌كانى میسڕ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مۆركی وڵاتی خۆیان پێكهاته‌كه‌یان گۆڕی و كردیان به گوێزی هیندی له بری ئارد و شه‌كر.
له عێراق ئه‌م شیرینییه به‌ساردی پێشه‌كه‌ش ده‌كرێت و به ئارد و شه‌ركر و شیر دروست ده‌كرێت.
شه‌كرله‌مه پێكهاته‌كه‌ى بۆ دروست كردنى بریتییه له (دوو كوپ و نیـو ئارد - یه‌ك كوپ شه‌كر - تۆزێك یان یه‌ك كه‌وچك شیر بۆ خۆشكردن و تامدار كردنی - 200 گرام ڕۆنى كه‌ره - یه‌ك ڤانێـلا - یه‌ك پیكن پاوده‌ر)، جگه له‌مه به چه‌ندان شێوه‌ی تریش به ئاسانی دروست ده‌كرێت.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا به ئاسانى فێرى دروست كردنى شه‌كرله‌مه ده‌بن.