ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵاى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدییه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى نێوان باكور و باشورى كوردستان و زیاتر له هه‌زار و 500 مه‌تر له ئاستى ڕووى ده‌ریا به‌رزه و ناوچه‌یه‌كى به‌رده‌وام سارده، هێشته به‌هارێكى جوانى هه‌یه و لێره و له‌وێ زور گوڵ و گوڵزار ده‌بینڕێت.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند دیمه‌نێكى یه‌كه‌م ڕۆژى وه‌رزى هاوین و سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى گه‌رما و وه‌رزى هاوینن له گونده‌كانى هه‌دێنه و ده‌روبه‌رى له ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا، به‌ڵام هێشتا هه‌روه‌ك له وه‌رزى به‌هاردایه و دیمه‌نى دڵره‌فێن و جوانى هه‌یه.
ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا به ساردترین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت و ئه‌م ساڵ نزمترین پله‌ى گه‌رماى توماركرد كه ئه‌ویش 12 پله‌ى ژێر سفر بووه و ساڵانه له وه‌رزى زستاندا زیاتر له سێ مه‌تر به‌فر ده‌بارێت و له وه‌رزى زستاندا زۆربه‌ى ڕۆژه‌كان ناوچه‌كه به ته‌واوى ده‌یبه‌ستێت و به‌فر ناوچه‌كه داده‌پوشێت و هاتووچۆ په‌كى ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى كه‌مترینه له كوردستان كه ئه‌ویش 38 پله‌ى سیلیزییه و به مه‌به‌ستى گه‌شتوگۆزار خه‌ڵكانێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه كه له شاره‌كان ده‌ژین جارێكى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌روارى باڵا و تا كۆتایى هاوین ده‌مێننه‌وه.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى