بەهۆی دوژمنداری دوو ساڵ بەر لە ئێستە باوک و کوڕێک لە گەڕەکی شارەوانی هەولێر کوژران، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش زانیارى زیاتر ده‌خاته ڕوو.
ئەمڕۆ هەینی 22ی حوزەیران/یۆنیۆ، کەسێکی نزیک لە ماڵی کوژراوەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، کوژراوەکان باوکەکە ناوی زیادە و کوڕەکەش ناوی ئاسۆیە.
ئەو کەسە زیاتر گوتی، هۆکاری کوشتنی ئەو دوو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ دوژمندارییەکی دوو ساڵ بەر لە ئێستە کە برای کوژراوەکە مقاولێک بوو دوو کەس دەکوژێت دوای هەڵدێت تاوەکو ئێستە کێشەکە بەردەوام بوو.
ئەو کەسە زیاتر گوتی، ئەو کەسانەی کوژراون ماوەیەک هەولێریان جێهێشتبوو لە کۆیە نیشتەجێبوون ماوەی چەند مانگێکە هاتوونەتەوە هەولێر کوژراوەکە نەمامگەی هەیە و لەناو نەمامگەکەی ئەمڕۆ کوژرا لە بەرانبەر تاوانی براکەی کە ناوی (ن)ه.
له‌لایه‌كى تره‌وه بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "به‌هۆی كێشه‌ی دوژمندارییه‌وه ته‌قه له باوك و كوڕێك كراوه و باوكه‌كه كوژراوه و کوڕەکەش دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە".
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به ڕۆژنامه‌نووسانى گوت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى حوزه‌یران، له نه‌مامگه‌كانی نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاكار ته‌قه له باوك و كوڕێك كراوه و به‌و هۆیه‌وه باوكه‌كه كوژراوه و كوڕه‌كه‌ش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و کێشەکە بۆ دووژمنداری دەگەڕێتەوە.
ئه‌و ڕووداوه‌ى گوژرانه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێر، له كاتێكدایه دوێنێش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌سنه‌زان ته‌قه له هاووڵاتییه‌ك كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، تاكو ئێسته‌یش تاوانباران ده‌ستگیر نه‌كراون.