به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه به شێوه‌یه‌كى كاتى كه‌شتیه‌كانى بكات به‌كه‌مپى په‌نابه‌ران.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، گۆڤارى تایمى ئه‌مه‌ریكى به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاوكردووته‌وه، به‌پێى به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت هێزى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ كشتییه‌كانى بكات به كه‌مپى په‌نابه‌ران.
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى كرد، به شێوه‌یه‌كى كاتى هه‌ندێك له كشتییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك كه‌مپى په‌نابه‌ران به‌كاربێت، هێزى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریكا به پیر داواكه‌ى سه‌رۆك چووه پێشنیارى داڵده‌دانى 47 هه‌زار په‌نابه‌رى كردووه.
به‌پێى به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كامپه‌كه له نزیك سان فرانسیسكۆ ده‌بێت له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا، كه هاوكات نزیكه له گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى مارێنز.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ له بڕیارى جیاكردنه‌وه‌ى منداڵان له خێزانه په‌نابه‌رانه‌كانیان، پاشگه‌زبووه بۆیه پێشنیارى كرد، به شێوه‌یه‌كى كاتى ئه‌و كه‌شتیانه بۆ داڵده‌دانى په‌نابه‌ران به‌كار بهێنرێن.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكى هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له باره‌ى به‌ڵگه‌كه نه‌داوه و به‌ڵام یه‌كێك له گوته‌بێژه‌كانى گوتویه‌تى، تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا هیچ داوایه‌كى فه‌رمى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى نه‌كردووه، بۆ دروستكردنى كامپى په‌نابه‌ران.