بە ملیۆنان لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان ئاپی بەناوبانگی واتسئاپیان لێ دەوەستێ و ناتوانن بەكاری بهێنن، دوای ئەوەی كۆمپانیای خاوەنی واتسئاپ ڕای گەیاند، كە خزمەتگوزارییەكەی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە ئامێری ئایفۆن و ئەندرۆیدی كۆن ڕادەگرێت.
لە یەكی شوبات/فێبرایەری ساڵی 2020، بە ملیۆنان بەكارهێنەری مۆبایلە زیرەكە كۆنەكان، چیتر ناتوانن بەرنامەی
واتسئاپ بەكار بهێنن، چونكە بە تەواوی لێیان قەدەغە دەكرێ و خزمەتگوزاری واتسئاپ لە ڤێرژنە كۆنەكانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەستەبەر نابێ.
كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە، چیتر نامانەوێ خزمەتگوزاری بەكارهێنانی واتسئاپ لەو مۆبایلانە دەستەبەر بكەین كە لە ڤێرژنەكانی دوو و سێ و حەوتی ئەندرۆید و نۆكیا ئێس 40 و ئای ئۆ ئێس حەوت بە خوارەوە لە مۆبایلە زیرەكەكان بەكار دەهێنرێن.
بەگوێرەی داتاكانی گووگڵ تا ئێستە 0.3%ی بەكارهێنەرانی ئەندرۆید بە سیستەمە كۆنەكان كار دەكەن، ئەمەیش ڕێژەكەی دەگاتە شەش ملیۆن كەس، بۆیە دوای دەركردنی ئەو بڕیارە ئەوانەی ئێستە دەتوانن واتسئاپ بە ئاسایی بەكار بهێنن، چیتر ناتوانن داونلۆدی ئاپەكەی بكەن و بەكاری بهێنن، ئەمەیش نیگەرانی زۆر لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكانی لێ كەوتووەتەوە.