ڤیتامین E له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان دوورتان ده‌خاته‌وه‌

:: AM:11:07:23/06/2018 ‌
ڤیتامین E چەوری لەش هەڵدەمژێت، خانەكان لە زیانی بنەرەتی دەپارێزێت ، بەمەیش مرۆڤ لە شێرپەنجە و زەهایمەر و نەخۆشییەكانی دڵ و میزڵدان و چەندان نەخۆشی تر دەپارێزی.

ڤیتامین E زیاتر لەمانەدا هەیە:
1: بۆ ئەوەی توانای لەشت زیاد بێت و مژینی ڤیتامین E ئاسان بێت، پێویستە زینك و ڤیتامین C لە خۆراكی رۆژانەدا بوونی هەبێت.

2: نموونەی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E وەكو تۆوی كەتان، تۆوی كونجی، زەیتی زەیتون ، گوێز. هەندێك سەوزە و دانەوێڵە هەن بەهەمان شێوە پڕن لە ڤیتامین E.

3: كەمتر خۆراكە دەستكاریكراوەكان بخۆ، چونكە بڕێكی یەكجار كەم لەم ڤیتامینە لە پێكهاتنیاندا هەیە.

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین E
یەكەم: كیسی زراو، پەنكریاس، یان نەخۆشییەكانی جگەر.
دووەم: خراپ مژینی چەوری و نەخۆشییەكانی هەرس.
سێیەم: لە دەستدانی هەست لە دەستەكان و پێیەكان.
چوارەم: وشكبونەوەی پێست.
پێنجەم: هەستیاری بۆ رووناكی.

ئەم پێكهاتانە دەبنە هۆی زیادبونی ڤیتامین E لە لەشدا:
یەك كوپ برۆكلی بەهەڵم ئامادەكراو.
یەك كوپ سپێناخی كوڵاو.
یەك كێوی مامناوەند.
دوو كەوچك كەرەی فستق عەبیدی.
یەك كوپ زەیتی زەیتوون.
چارەكە كوپێك گوڵەبەرۆژەی برژاو.
یەك كەوچك زەیتی تۆوی گەنم.



وشە - ئاوات ئازاد