بەرپرسێكی ژاپۆنی بۆ رازی كردنی ژنەكەی دزی دەكات

:: PM:02:43:12/10/2016 ‌
دەزگا تەناهییەكانی ژاپۆن، هەستان بە گرتنی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای "میتسوی سومیتمو"ی بانكی، بە تۆمەتی كێشانەوە و بردنی بڕی 1.9 ملیۆن دۆلار بە رێگەی نایاسایی بۆ خۆی.

دوای گرتنەكەی، ئەو بەرپرسەی كۆمپانیاكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و رای گەیاندووە، هۆی دزییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دابینكردنی كرێی خوێندنی منداڵەكانی و دابینكردنی ئارەزووەكانی هاوسەرەكەی، چونكە زۆری خۆشدەوێت.

هاوكات دانی بەوەشدا ناوە، بۆ ئەوەی لێی ئاشكرا نەبێت، بە شێوازێكی لەسەرخۆ و بەش بەش پڕۆسەی پارە كێشانەوەكەی ئەنجام داوە، بە جۆرێك لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردووەوە دەستی پێكردووە و تا مانگی جوونی ئەمساڵ خەریك بووە .

كۆمپانیای "میتسوی سومیتومو" یەكێكە لە هەرە گەورەترین كۆمپانیا بانكییەكانی وڵاتی ژاپۆن.

وشە/ Rt. و: ئەهمەد كەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی