وادەی پەیوەندیكردنی ئارسەر بە یانەی بەرشەرلۆنە ئاشكرا كرا

:: PM:12:20:23/06/2018 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئەمڕۆ شەموو وادەی پەیوەندیكردنی ئارسنەر میلۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی جریمیۆی بەڕازیلی بە یانەی بەرشەلۆنەوە ئاشكرا كرد.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی گریمیۆ رێككەوتووە وادەی وەرگرتنی ئارسەر پێش بخات و لەم هاوینەدا بەفەرمی وەری بگرێ نەك لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە بڕیارە ئارسەر دووسبەی دووشەم بگاتە شاری بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی ئیمزا لەسەر گواستنەوەی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە بكات.

رۆژنامەكە هۆكاری پێشخستنی هاتنی ئارسەری بۆ ریزی یانەی بەرشەلۆنە بۆ رۆیشتنی ئەندرێس ئینێستای كاپتن و ئەستێرەی یانەكە گەڕاندەوە كە بڕیارە وەرزی داهاتوو لە خولی تۆپی پێی ژاپۆن یاریی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م