به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی تێدا هاتووه فه‌رمانبه‌رێكی حكوومی له شاری "كوبی" له ژاپۆن، به‌هۆی به‌فیڕۆدانی سێ خولهك له كاره‌كه‌ی سزا ده‌درێت، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه بووه پێش كاتی پشوودان به سێ خولهك وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه، كه تایبه‌ته به كاتی نانخواردن بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كان دانراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه دراوه، ده‌سته‌ی كارگێڕی ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ده‌ركردووه و ڕێوشوێنه یاسایییه‌كانی ته‌واو كردووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ئه‌و كاره‌یشی كردووه ته‌مه‌نی 64 ساڵه و سزای داوه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی داوای لێبوردنیان كردووه بۆ ئه‌و كاره‌ی ڕووی داوه، خه‌میان بووه كه ئه‌م كاره ڕووی داوه و به‌ڵینی دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان داوه.
هاوڕێیه‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره سزادراوه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه كاتی پشوودان له فه‌رمانگه‌كه‌یان له سه‌عات یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌و كه‌سه زووتر ده‌ستی له كاره‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، كاته به‌تاڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه به‌سه‌ر بردووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه سزادان بیگرێته‌وه و پاره‌ی نیو ڕۆژی كاركردنی لێ ببڕێت.
دوا به‌دوای ئه‌م سزادانه و ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد و خه‌ڵك سۆزیان به كار هێناوه به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كه، هه‌ندێك ڕه‌خنه‌یان له كاتی پشوودانی فه‌رمانگه‌كه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی خه‌رجیان كردووه له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی پێیان وایه زۆر زیاتر بووه له هه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه.
به‌شێكی تر له چاودێرانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌كه كه پێویسته كاته‌كانی تریش ڕێگری بكات له به فیڕۆدانی به مه‌به‌ستی جگه‌ره خواردن و چوون بۆ ئاوده‌ست.