بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گرتنی چەند تاوانبارێكی ڕووداوەكانی هەفتەی ڕابردووی شاری هەولێری ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد بەشی زۆری تاوانبارەكان گیراون.
ئەمڕۆ شەموو 23ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، چەند تاوانێك ئەنجام دراون و چەند تاوانبارێك گیراون، هەروەها ئەو ڕووداوەی دوێنێ دوو ساڵ بەر لە ئێستە بوو كە تاوانبار هەڵاتووە و ئێستە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، سەرجەم تاوانبارانی تر گیراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتی، هەڵگرتنی چەك پێش هاتنی داعش بەرنامەیەكمان هەبوو چیتر چەك لە ماڵەكانیش نەبێت، بەڵام بەهۆی ئەو شەڕانەوە چەك زۆر بووە و بەردەوام هەرچەندە ئێستەش كەسانێك لەسەر هەڵگرتنی چەك دەگیرێن ماوەیەكی بەر لە ئێستە 110 هاووڵاتی بەهۆی هەڵگرتنی چەك گیراون.
مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك ڕاگیراوە تەنیا بۆ ئەو كەسانە نەبێت كە پێویست دەكات لە داهاتووش مۆڵەتی بەتەواوی ناهێڵین ئەوە عەبدولخالق تەڵعەت وای گوت.
تەڵعەت ئاشكرای كرد زۆربەی كێشەكان كێشەی كۆمەڵایەتی و زەوییە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان هەوڵ بدەن كێشەكان لە ڕێی دادگاوە چارەسەر بكەن و خەڵكیش پەنا بۆ دادگا ببەن، هەروەها تا ئێستە لەسەر ئەو كێشانە لە هەزار و 650 گیراو هەیە لە سلێمانی و هەولێر، هەروەها شاری هەولێر ئارامە و ئەو كێشانەش ڕوو دەدەن پێویستە زیاتر خۆمان توندوتۆڵ بكەینەوە و رێوشوێن بگیریتە بەر.
ماوەی چوار ڕۆژە چەند تاوانێكی كوشت لە هەولێر ڕووی داوە و خەڵكی نیگەران كردووە.