وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای گه‌یاند، دووباره سه‌پاندنی سزاكان بۆ سه‌ر تاران، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پێوه‌ندی ئابووری و گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی نێوان عێراق و ئێران نابێت.
پێگه‌ی
oilprice له زاری جه‌بار لوعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و سه‌پاندنی سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و عێراق نابێت له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو وڵات و پێوه‌ندی ئابووری نێوان به‌غدا و تاران به‌هێزه.
زیاتر گوتی، ئێسته كاره‌كان ده‌ستیان پێ كردووه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌ی بڕی كه‌م نه‌ك بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن.
ساڵی ڕابردوو، عێراق و ئێران ڕێككه‌وتنێكیان واژوو كرد به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو وڵات، عێراق نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ ئێران له ڕێی تانكه‌ره‌كانه‌وه و هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵاوگه‌كانی تاران بپاڵێورێت، ئێرانیش هه‌مان بڕی نه‌وته‌كه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراق ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردنیان، دوای دواخستنی بڕیاره‌كه‌یش دواجار له‌م مانگه ده‌ست به جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی كرا.
هاوكات به‌رپرسێكی عێراقی ئاشكرای كرد، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه حكوومه‌تی عێراقی له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی هه‌نارده‌ی ده‌كات 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ڕۆژانه، به‌ڵام پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل ده‌كرێت.