نوێنهرێكی یهكێتی: بە ژماردنی دەستی سندووقەكان دەنگی یەكێتی كەم دەكات
بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركووك ڕای گەیاند، بەهۆی دەستكاریی سندووقەكانی دەنگدان دەنگی یەكێتی لە كەركووك كەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 23ی حوزەیران، ئەڵماس فازڵ بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و كادری یەكێتی لە كەركووك ڕای گەیاند، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دەستكاریی سندووقەكانی دەنگدان لە كەركووك ئاگادار كراوەتەوە و بە بەڵگەوە هەیە كە دەستكاری سدووقەكانی دەنگدان كراوە.
زیاتر گوتی، ئێستە كە بڕیار دراوە دەنگەكان بە دەستی هەژمار بكرێتەوە و دادگای فیدراڵی عێراق چاودێری بڕیارەكە دەكات، بۆیە پێ دەچێ دەنگی یەكێتی لە كەركووك كەم ببێتەوە و دەنگەكانی كەم كرابێتەوە.
ڕوونی كردەوە كە لەلایەنێكی دژی كورد لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی سندووقەكان هەڵگیرابوون دەنگی یەكێتییان كەم كردووەتەوە و ئەوەیش زیانی بۆ كورد لە شارەكەدا هەیە.
ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە لە12ی ئایاری ڕابردووەوە گومان لە هەڵبژاردنی كەركووك دەكرا و یەكێتی لەوێ شەش كورسی بەدەست هێنابوو، بەڵام ئێستە كە بڕیار دراوە دەنگەكان هەژمار بكرێتەوە ئەوە یەكێتی دەڵێت، دەنگەكانیان بە پیلان كەم كراوەتەوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم