باشتربوونی پێوه‌ندیییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام دووریشه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئه‌سته‌م بێت، ڕاپۆرتێك باس له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نێوانیان له سووریا ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كورد وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان ده‌خاته‌ڕوو.
پێگه‌ی
the-american-interest ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی دانانی نه‌خشه‌ڕێیه‌ك له مه‌نبه‌ج واژوو كرد، مه‌به‌ست له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بۆ ده‌ركردنی هێزه كوردییه‌كان بوو له مه‌نبه‌جی باكوری سووریا، ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كگرتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا بوو له ناوچه‌كه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندی نێوان ئه‌نكه‌ره و واشنتن وه‌ك خۆی لێ نایه‌ته‌وه، ته‌نیا یارمه‌تی توركیا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونی دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌ناو ببات، ئه‌مه‌یش بۆ واشنتن كارێكی ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا پێویستی به به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێكی ئه‌ردۆغان هه‌یه.
له مانگی شوباتی ڕابردوو، پێوه‌ندی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وپه‌ڕی ناكۆكییه‌كانی تێپه‌ڕاند، هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان هێرشیان كرده سه‌ر عه‌فرینی سووریا و دژی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه شه‌ڕیان كرد و دواجار شاره‌كه‌یان داگیر كرد، دوای داگیركردنی عه‌فرین، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی چوونی هێزه‌كانی بۆ مه‌نبه‌ج ده‌كرد كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێیه و ئاماژه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كرد، به‌مه‌یش گرژیه‌كانی واشنتن و ئه‌نكه‌ره ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بوون تا دواجار هه‌ردوولا له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌ڕێیه‌ك له ناوچه‌كه ڕێككه‌وتن.
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی توركیا هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌رمی بۆ ئه‌نكه‌ره بنوێنێت، ئه‌وانیش شوێنی جیۆگرافی وڵاته‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان وڵاتانی به‌لقان و ده‌ریای ڕه‌ش و قه‌وقاز و ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتووان و ئابووری و هێزی سه‌ربازی توركیا، بۆیه هاوئاهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ئامانجه‌كانی واشنتن به‌دی ده‌هێنێت و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه دایه، ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز جێگره‌وه‌یه‌كی باشتر نابێت به‌رانبه‌ر توركیا، ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له ئینجه‌رلیك دانراون، ده‌توانن به ئاسانی بۆ وڵاتانی ئوردن و ڕۆمانیا و جۆرجیا و هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه و جێگۆڕكێی پێ بكرێت، به‌ڵام پێوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا له هێزێكی سه‌ربازی زۆر قووڵتره و هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت هاوپه‌یمانێكی وه‌ك ئه‌نكه‌ره له ده‌ست بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه واشنتن به سیاسه‌تی ڕازی بوون به‌رده‌وام پێوه‌ست بێت، به‌ڵام له چه‌ند كارێكدا ئه‌و ڕاستییه بۆ حكوومه‌تی واشنتن ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه‌ریكا زیاتر پێویستی به یارمه‌تییه‌كانی توركیایه له‌وه‌ی توركیا پێویستی به ئه‌مه‌ریكا بێت له بواره‌كانی ئابووری و سه‌ربازی ئاسایشه‌وه.
یه‌كێك له كاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان كه بووه‌ته هۆی بێزاركردنی ئه‌مه‌ریكا، سیاسه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی و سه‌رهه‌ڵدانی حكوومه‌تی ئیسلامییه كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتنه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ڕاستكردنه‌وه و گۆڕانكاری له سیسته‌می سیاسی توركیا پێویسته ئه‌مه‌ریكا یارییه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام بدات.
كێشه‌ی توركیا له سووریا به ڕاسته‌وخۆیی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ كوردانی وڵاته‌كه‌یه كه پێوه‌ندی به كێشه‌كانی نێوان تورك و كورد له توركیا هه‌یه، كه به‌گه‌وره‌ترین كێشه داده‌نرێت بۆ ئه‌نكه‌ره له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆماره‌كه له ساڵی 1923وه، هاوكات دوای ته‌وابوونی جه‌نگی سارد به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و له‌ناوچوون چوون، ده‌ستوه‌ردان و داگیركردنی عێراقیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵانی 1990 و 2003 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌رییان بۆ زیاتر بوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر سووریا هه‌بوو كه توركیا به گرووپێكی "تیرۆریست"ی هه‌ژماری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پشتگیری واشنتن بۆ هێزه كوردییه‌كانی وه‌ك یه‌په‌گه له سووریا ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نكه‌ره‌ی قووڵتر كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن توركیاوه به به‌شێك له په‌كه‌كه داده‌نرێت.
ئامانجه‌كانی واشنتن به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی كورد تا ئێسته‌یش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ئه‌نكه‌ره‌ی كرد بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه و گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌یه له ساڵی 1999، هه‌روه‌ها فشارێكی زۆری خسته سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیی په‌كه‌كه په‌ك بخه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، له ساڵی 2003وه ئه‌مه‌ریكا ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی به‌ره‌و عێراق و هه‌رێمی كوردستان گۆڕی و پشتگیرییه‌كانی بۆ كوردانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، دواجاریش پاڵپشتی یه‌په‌گه و هێزه كوردییه‌كانی سووریای كرد، به هۆكاری ئه‌وه‌ی تاكه هێزن بتوانن ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه له سووریا.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ڕاستیی ئامانجه‌كانی بۆ توركیا ڕوون نه‌كرده‌وه، جه‌یمس جێفری باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره و به‌غدا ڕای گه‌یاند، ئێمه به توركیامان گوت كه پێوه‌ندی نێوان یه‌په‌گه و واشنتن كاتییه، هه‌روه‌ها بوونی كورد له ناوچه‌كه بۆ كاتێكی دیاریكراوه و تاكتیكێكه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ته‌نیا بۆ شكاندنی داعشه له سووریا، به‌ڵام دواجار له مانگی یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ، پنتاگۆن به‌هێزبوونی پێوه‌ندییه‌كانیی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه دووپات كرده‌وه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دروستكردنی هێزێكی سه‌ر سنوور له هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا، كه ئه‌مه‌یش به‌ته‌واوی دژی ئامانجی توركیا بوو.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، سووریا تا ئێسته وه‌ك نێوه‌ندگیرییه‌ك بووه له نێوان كێشه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام دواجار كێشه‌كان پێوه‌ندی به وڵاته‌كه‌شه‌وه هه‌یه و ده‌توانێت پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن و ئه‌نكه‌ره به‌ره‌وپێش ببات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا ده‌بێت كه حكوومه‌تی تره‌مپ ستراتیجییه درێژخایه‌نه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر توركیا و ئه‌ردۆغان به‌كار بێنێت و یارییه‌كه‌ی به‌رده‌وامی پێ بدات، ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی نه‌خشه‌ڕێیه‌كه‌یش سه‌ره‌تای ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه ده‌بێت.