خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ناو ستۆدیۆی ئارایشتگایه‌ك له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی.
شارا ئیبراهیم، له دوای بڵاو كردنه‌وه وێنه تازه‌كانى نووسیویه‌تى:"ئیلاهى فێرم كه ئاره‌زووى شتێك نه‌كه‌م كه ده‌ستم پێی نه‌گات". هه‌وادارانیشى بۆیان نووسیوه ده‌بێت ئاره‌زووى چى بكه‌یت وا ناته‌وێت ده‌ستت پێى بگات.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وێت.
ئەو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وەیش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایكبووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.