وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕای گهیاند، بڕیاره لە نێوان ڕۆژانی 24 تاوەکو 30ی حوزهیران ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕابگهیهنن.
ئهمڕۆ شهموو 23ى حوزهیران، کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به ڕۆژنامهنووسانى ڕاگهیاند، نزیکەی لە 70%ی کارەکانی پشکنینی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواو بووە، بڕیاریشمان داوه كه ههر له مانگى حوزهیراندا لە نێوان ڕۆژانی 24 تا 30ی ئهم مانگه، ئەنجامی كۆتایى تاقیکردنەوەکان ڕابگهیهنین.
تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادهیی لە 27ی ئایاردا دەستیپێکرد و تا 14ی حوزهیران بەردەوام بوو، پۆلی 9ی بنەڕەتیش لە 28ی ئایار دەستیپێکرد و تا 11ی حوزهیران بەردەوام بوو.