ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه له پارتی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خستیانه ڕوو، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرایه‌وه.
له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه: له‌گه‌ڵ پێزانینی زۆرمان بۆ ھه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئه‌م ده‌قه‌ی كه پێمان گه‌یشتووه و ئاماده‌كراوه بۆ ده‌نگدان ڕه‌چاوی پێشنیاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی ھه‌رێمی كوردستانی تیادا نه‌كراوه، و ته‌واوی داواكارییه‌كانی كوتله كوردستانییه‌كانی تیادا جێگه نه‌كراوه‌ته‌و.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان داواكاره كه چاوخشاندنه‌وه بكرێت به‌م ده‌قانه‌دا و داواكارییه‌كانی ھه‌رێم و كوتله كوردستانییه‌كان جێگیر بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ھه‌رێم ناچاری جێبه‌جێكردنی نابێت، بۆیه پێشنیارمان بۆ كوتله كوردستانییه‌كان قبوڵنه‌كردنی ئه‌م ده‌قانه‌یه كه ئاماده‌كراوه بۆ ده‌نگدان، له ھه‌مان كاتدا داوای چركردنه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌كانتان ده‌كه‌ین له‌م باره‌یه‌وه.
پێشتر زانا رۆستایی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند: بەھۆی بەردەوامیی ناکۆکی لایەنەکان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو، کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لە بارەی ئەوپڕۆژە یاساییە بۆ سبەی یه‌كشه‌م دواخرا و جگە لەوەش بەیاننامەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بووە گرفتێکی دیکە لە بەردەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان.
زیاتر گوتی: ئێمە وەک چوار فراکسیۆنی کورد جگە لە پارتی، سوورین لەسەر پێشنیازی خۆمان کە بەشێوەیەکی جیا نەوتی کەرکووک رادەستی بەغدا بکرێت و داھاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی پێ بدرێتن بەپێی ئەوەی لە پڕۆژە یاساکەدا ھاتووە، ئەمەش بۆ ئەوەی فراکسیۆنە عەرەبەکانیش پشتگیری لێ بکەن، چونكه بڕوا ناکەین حکوومەتی ھەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوت سەرکەوتوو بێت بۆیە بەغداش بەمە رازی نابێت و پێمان باشە لەرێگەی بەغداوە بێت.
زانارۆستایی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئەگەر فراکسیۆنی پارتی‌یش لەگەڵ ئێمەدا بێت زووتر دەتوانی لەگەڵ فراکسیۆنە عەرەبەکان بگەینە رێککەوتن ،گەر نا سبەی بەدوو را دەچینە کۆبوونەوە بەدەنگدان رایەک یەکلایی دەکرێتەوە.
لای خۆشیەوە نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە "وشە"ی راگەیاند، فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ رای حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و دەیەوێت لە رێگەی هه‌ولێره‌وه نەوت بفرۆشرێت، ئەوانەی دیکەش لەگەڵ پێشنیازی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن کە بەجیا نەوتی کەرکووک بفرۆشرێت لەرێگەی بەغداوە، بۆیە دیار نییە سبەی دەگەنە رێککەوتن یاخود نا بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
زیاتر گوتی: ئێمە داوا دەکەین کە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان بێت نەک رێگەی بەغدا وفراکسیۆنەکانی دیکەش پێچەوانەی ئەورایەی ئێمەن بۆیە لەسەر ئەمە تاوەکوو ئێسته نەگەیشتووینەتە رێککەوتن.
باسی لەوەشی کرد، جگە لەئێمە عەرەبەکانیش کێشەیان ھەیە، لەوانە داوا دەکەن رێژەی پێدانی پارەی پترۆدۆلار لە 3% بۆ 5% زیاد بکرێت، بۆیە لەسەر ئەمە تا ئێسته ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە و ئەو کێشەیەش پێویستی بەچارەسەرکردن ھەیە.