ده‌رچوویه‌کی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گیان له ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م، قوتابییه‌كی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به ناوی "محەممەد رەئووف"، له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی چه‌مچه‌ماڵ-ته‌كیه، كه له نێو ئۆتۆمبێلێك بووه، وه‌رده‌گه‌ڕێ و ده‌موده‌ست گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌و قوتابییه تەمەن 19 ساڵییه به كۆنمره‌ی 95.7 پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیوه و به‌ته‌مای كۆلێژی پزیشكی بووه، كه‌سێكی تر له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه، به‌ڵام به سه‌ختی بریندار بووه و نه‌مردووه.
ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی-كه‌ركووك، له ئاستی شاره‌دێی ته‌كیه تا ده‌گاته چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوای شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ساڵانه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ تیژڕۆیی شۆفێران و نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی هاتوچۆیه له ڕێگه‌كه‌دا.
وشه/ كوردۆ شابان