سناپچات له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بۆ ئاپه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندیییه‌كی نوێی زیاد كرد كه ده‌توانیت له ڕێگه‌ی نه‌خشه‌ی ناو سناپچاته‌وه چه‌ندان ئاماژه‌ی جیاواز و ستۆری و شوێن و كه‌شوهه‌وا ببینی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی سناپچات ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای Sanpchat lnc له‌نوێترین ئه‌پده‌یتدا دوو تایبه‌تمه‌ندی نوێی زیاد كرد بۆ "Snap Map" نه‌خشه‌ی سناپه‌كه، یه‌كه‌میان تایبه‌تمه‌ندی كه‌شوهه‌وایه كه ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه كه‌شوهه‌وای شوێنه‌كانی دنیا ببینی، هه‌روه‌ها دووه‌میشیان تایبه‌تمه‌ندیی رۆژی له‌دایك بوونه و ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت له سناپچات رۆژی له‌دایكبوونی ببێت ئه‌وا له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه پێشانی ده‌دات، ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندیییه‌یش له ڕێگه‌ی "بیتمۆج"ه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی2011 له‌لایه‌ن كۆمپانای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له نێوان هاوڕیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.