زۆربه‌ی كاته‌كان كاتێك مۆزێك ده‌خۆین توێكڵه‌كه‌ی فڕێ ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه كارێكی دروست نییه، چونكه ده‌توانین به‌چه‌ندان شێوازی جیاواز سوود له توێكڵی مۆز وه‌ربگرین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
stylecraze" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی به‌كارهێنانی توێكڵی مۆز ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه توێكڵی مۆز به چه‌ندان شێوازی جیاواز سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه توێكڵی مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی B6 و B12 له‌گه‌ڵ ماده‌كانی "پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆم" كه ده‌توانی به‌م شێوازه ئه‌م سوودانه‌ی لێوه‌ربگری:
یه‌كه‌م – توێكڵی مۆز به‌كاردێت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه توێكڵی مۆز به‌كاربێنین بۆ سپی كردنه‌وه‌ی ددانه‌كانمان، ئه‌مه‌یش ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نیا به لێخشاندنی توێكڵی مۆز له ددانه‌كانت بۆ ماوه‌ی یه‌ك خولهك و به‌شێوازێكی رۆژانه، چونكه ئه‌م كاره ددانه‌كانمان سپی ده‌كاته‌وه و جوانی پێ ده‌به‌خشێت.
دووه‌م – توێكڵی مۆز به‌كاربهێنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كان و نه‌هێشتنی برین: پزیشكان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و پێكهاته به‌هێزه‌ی كه له توێكڵی مۆزدا هه‌یه ده‌توانن بۆ سارێژكردن و كه‌مكردنه‌ی ئازاره‌كانتان به‌كاری بێنن، ئه‌مه‌یش ته‌نیا به دانانی توێكڵه‌كه له‌سه‌ر برینه‌كه یان شوێنی ئازاره‌كه و بیهێڵه‌وه له‌سه‌ری بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بۆ سه‌عاتێك.