كۆمپانیای شۆڤلێت بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 نویترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به‌شێوازێكی زۆر جوان و به‌هێز دروستی كردووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ ڕاكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه كۆمپانیای شۆڤلێت دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شۆڤلێت بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی حوزه‌یران نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری "Spark" ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله ئۆتۆمبێلێكی بچووكه و دیزاینه‌كه‌یشی پشت چه‌ماوه‌ییه كه ئه‌مه هه‌مان شێوازی مۆدێله‌كانی پێشووتری هه‌یه، به‌ڵام به سێ دیزاینی جیاواز كه پێك دێن له دیزاینه‌كانی "LS، 1LT و 2LT" كه ئه‌مه ته‌نیا له مۆدێل 2018 دا ده‌بینرێت.
كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێلی سپاركی مۆدێل نوێ چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێلی سپارك جیاواز له ئۆتۆمبێله بچووكه‌كانی كۆمپانیاكانی تر خاوه‌ن هێزێكی زیاتره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزیشی هه‌یه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته هێزی 110 ئه‌سپ به بزوێنه‌ری 1.6 لیتری، هه‌روه‌ها شۆڤلێت ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گاته 13 هه‌زار و 50 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.