دوای ئه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری هه‌ولێر بڵاو كرایه‌وه و هه‌ڵای له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه، چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری دارایی‌یان كرد و ماڵ و حاڵیان بۆ دابین كرد.
دوا به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا، "سامان سه‌ید عه‌تار" مافپارێز و پارێزه‌ر له شاری سلێمانییه‌وه هاته لای یوسف و بڕیاری دا بیكاته كوڕی خۆی، ه بۆیه له‌گه‌ڵ بینینیدا ده‌ستی كرده ملی و سۆزی باوكانه‌ی پێ دا.
ئێسته‌ش یوسف له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه، چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی كه‌سییان بۆ كردووه‌ته‌وه و تا له ته‌واوی بابه‌ته‌كه دڵنیا ده‌بن و ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر یوسف ڕازی بوو، ده‌بێته كوڕی ئه‌و پارێزه‌ره و بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی.
لای خۆشییه‌وه ئه‌حمه‌دی ناسراو به شاقۆزی كوڕانی عێراق، له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كرد، كه ڕۆژی شه‌موو شوقه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی بۆ یوسف دابین ده‌كات و ماڵ و حاڵێكی شایه‌نی خۆی پێ ده‌دات.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش كه بۆ یارمه‌تیدانی یوسفه‌كه‌ی هه‌ولێر دراون، له ناو خه‌ڵكدا زۆر ده‌ستخۆشییان لێ كرا و كاره‌كه‌یان به‌رز نرخێنرا و به هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه و شیاو ناو بران.