وەزارەتی ڕۆشنبیری یادی حەسەن زیرەك دەكاتەوە

:: AM:11:26:25/06/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و لاوانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵوەگەڕی حەسەن زیرەك دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 25ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، بەگوێرەی ئەو بانگێشتنامەیەی وێنەیەكی دەست"وشە" كەوتووە تیایدا هاتووە، ڕۆژی سێشەم 26ـی حوزەیران لە سەرای سلێمانی ساڵوەگەڕی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەكرێتەوە.

لە بەشێكی بانگێشەتەكە هاتووە ئاهەنگەكە بە ئامادەبوونی هونەرمەندان، ناسڕ ڕەزازی و ئیحسان زیرەك و كاروان نەی و دڵشاد سەڵاح داودە بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموو كەسێكە.

لە ساڵوەگەڕی حەسەن زیرەكە لە بەشێكی یادەكە پێشانگای هونەری فۆتۆگرافی و خۆشنووسی و جلوبەرگ دەكرێتەوە.

حەسەن زیرەك ناوی حەسەنی كوری عەبدوڵایە لە ساڵی 1921 لە شاری بۆكان لە گەڕەكی قەڵا لە دایك بووە.

لە ساڵی (1972) كۆچی دوای دەكات و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی ناڵەشكێنە و لە تەنیشت گۆڕی (چاكە چكۆلە) بەخاك دەسپێرێت.

زیرەك خاوەن سەتان گۆرانیی ڕەسەنی كوردییە، گۆرانیی نەورۆزیش كە هۆنراوەی پیرەمێردە بووەتە سروودی نەورۆز و جوانی لای كورد كە گرنگییەكی زۆری هەیە لەلایەن حەسەن زیرەك گوتراوە.






وشە - رامیار جەواد