كچێكی كه‌نه‌دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سگیرانه‌كه‌ی هانده‌ری یانه‌ی به‌ڕازیل نه‌بوو، به‌ر له دوو مانگ له كاتی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی وازی لێ هێنا و له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
له كاتی یارییه‌كانی مۆندیالدا، هه‌موو چوار ساڵ جارێك شتی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بیسترێن و ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌ر له مۆندیالی ئه‌مساڵی ڕووسیاشدا، كچێكی كه‌نه‌دی دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه ده‌سگیرانه‌كه‌ی هانده‌ری یانه‌ی به‌ڕازیل نییه، بڕیاری دا لێی جیا بێته‌وه.
ده‌سگیرانه‌كه‌ی سه‌ره‌تا به گاڵته و پێكه‌نین وه‌ری گرتبوو و پێی وابوو كه ئه‌و كچه گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و بۆ خۆشی بڕیاری وازهێنانی داوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا ده‌ركه‌وت شته‌كه به ڕژدی وه‌رگیراوه و ڕاستییه.
كچه‌كه ڕوونی كرده‌وه، كه نایه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سێك بژی هانده‌ری به‌ڕازیل نه‌بێت و به‌رده‌وام ناكۆكی بێته نێوانیان، سووریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه به باشترین چاره‌سه‌ر دابنێت.
بۆیه ئه‌و كچه له ده‌سگیرانه‌كه‌ی جیا بووه‌وه و پلانه‌كانیان بۆ كاتی گواستنه‌وه بۆ دوو مانگی تر، هه‌مووی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و هه‌ر كه‌سه و ڕۆیشتن به ڕێی خۆیاندا.