به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێى توركیا، ئاكپارتى له ژماره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان یه‌كه‌م ده‌بێت و هه‌ده‌په‌ش پارتى ناو په‌رله‌مان ده‌بێت له ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رای گه‌یاند، 99.99% ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى دوێنێ هه‌ژمار كراون، بۆیه میدیاكانى توركیا ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئێسته وه‌ك ئه‌نجامى كۆتا سه‌یر ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه فه‌رمییه‌كان كه له سایته فه‌رمییه‌كانى وه‌ك ئه‌نادۆڵ وTRT بڵاو كراونه‌ته‌وه، ژماره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى نوێى توركیا به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه دابه‌ش ده‌بێت:
ئاكپارتى: 295 كورسى
مه‌هه‌په: 48 كورسى
هاوپه‌یمانى میله‌ت: 190 كورسى
جه‌هه‌په: 147 كورسى
پارتى سه‌عاده‌ت: 0 كورسى
پارتى چاكه (ئیى پارتى): 43 كورسی
پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان هه‌ده‌په: 67 كورسى
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك تاكه پارت له ده‌ره‌وه‌ى دوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئاكپارتى یه‌كه‌م و جه‌هه‌په دووه‌م و هه‌ده‌په‌ش سێیه‌م پارت ده‌بن له رووى زۆرى ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانیان له ناو په‌رله‌مان.
دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا ئه‌نجام درا، زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، 180 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سه‌رتاسه‌ری توركیا به ڕووی ده‌نگده‌ران كرایه‌وه و ڕێوشوێنی ته‌ناهی توند گیرایه‌به‌ر و هه‌ڵبژاردنه‌كه به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات.