بەوێنە.. كێشەی قەرەباڵغی ئەم شەقامەی هەولێر چارەسەر كرا

:: PM:02:40:25/06/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕێیەكی سەرەكی لەناو شاری هەولێر داخست، ئەوەیش بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لەو شەقامەدا.

ئەمڕۆ دووشەم 25ی حوزەیران، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بڕیار دراوە بە داخستنی ترافیك لایتی فولكەی زراعە بەشێوەیەكی كاتی.

ڕوونی كردەوە كە بەم داخستنەیش ئەو كەسانەی بە ئۆتۆمبێل لە ترافیكی ئاكار و 100 مەتری دێن بۆ شەقامی ئیسكان یان بە پێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەك ناوەستن لە ترافیك لایت كە ئەوەیش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی لە شەقامەكە ئەو خنكانەی كە رۆژانە دروست دەبێت لەو شەقامە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسەكەی هاتوچۆی هەولێر ئەگەر ئەم قۆناغی كاتییە لە گرتنی ترافیكەكە سەركەوتووبوو ئەوە بە یەكجاری دەگیرێت و ئەو ترافیكە هەڵدەگیرێ.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەستی كردووە بە هەڵگرتنی چەندان ترافیك و گرتنی بەشێك لە شەقامەكان بەمەبەستنی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە شاردا.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم