هەلی دامەزراندن لە دەزگایەكی حكوومەت

:: PM:03:08:25/06/2018 ‌
دەزگایەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە دامەزراندنی 25 كەس هەیە و سەرجەم ئەو كارانەیش دیاری كراون كە كەسەكانیان بۆ دادەمەزرێنرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 25ی حوزەیران، دەزگای گشتیی كاروباری مین ڕای گەیاند، پێویستیان بە دامەزراندنی 25ی كەس هەیە ئەو كەسانەیشی دەیانەوێ لەو دەزگایە دابمەزرێن، پێویستە تا 28ی ئەم مانگە سەردانیان بكەن.
 
دەزگای گشتیی كاروباری مین دووپاتی لەوەیش كردووەتەوە كە ئەو كەسانەی دادەمەزرێن كاریان مینلابەر دەبێت و دەوامیشیان لە ئۆفیسی دەزگاكە لە شاری دهۆك دەبێت.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە15  مینلابەر بۆ شاری دهۆك و پێنج مینلابەر بۆ ئامێدی و پێنج مینلابەر بۆ زاخۆ دەبێت.

بەهۆی بەردەوامی كاری هەڵگرتنەوەی مین، بەردەوام دەزگای گشتیی كاروباری مین پێویستی بە دامەزراندن هەیە، بەڵام سەرجەمی ئەو دامەزراندنانەی دەكرێ‌ بەشێوە گرێبەست دەبێت، بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێكە دامەزراندنی فەرمی لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم