دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری دانانی پلانی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م بڕیاره به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلدایه.
پێگه‌ی
al-monitor ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی "ئه‌مه‌ریكا به‌ر له هه‌مووان"ی پێڕه‌و كرد، دۆناڵد تره‌مپ بیری له قازانجه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دروستكردنی پلانی ئاشتی كرده‌وه، هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور وای كرد متمانه بهخۆبوونهكهی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی زیاتر بێت، دوای ئه‌وه‌ی توانی له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا پیۆنگیانگ له دروستكردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پاشگه‌ز بكاته‌وه.
ڕۆژی 15ی حوزه‌یران، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نیویۆرك له‌لایه‌ن جارید كوشنه‌ر ڕاوێژكاری كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جه‌یسن گرینبلات و نیكی هایلی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام درا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دانانی پلانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆتایی هێنان به كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
دیپلۆماتكارێكی نه‌رویجی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای گه‌یاند، نوێنه‌رانی دۆناڵد تره‌مپ زۆر رژد بوون له‌باره‌ی پلانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕوای ته‌واوی به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری نێوان هاووڵاتییانی هه‌موو وڵاتاندا هه‌یه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه تره‌مپ ته‌نیا بازرگانێكه و سیاسه‌تی "ڕازیبوون بان جێهێشتن" پێڕه‌و ده‌كات و ناوه‌ڕۆكی پلان و بڕیاره‌كانی بۆ به‌رپرس و پارێزه‌رانی جێ ده‌هێڵێت، به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌م دیپلۆماتكاره، ئێسته شاندی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسڕ له گفتوگۆدان له باره‌ی بڕیاری دانانی پلانی ئاشتی تره‌مپه‌وه.
جێبه‌جێكردنی پلانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زنجیره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه سوود به ستراتیج و ئابووریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه نرخاندنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ وه‌ك ئامانجی تره‌مپ زۆر دووره له ڕاستی بابه‌ته‌كه‌وه.
ئه‌م دیپلۆماتكاره باس له‌وه ده‌كات كه ئامانجێكی تری تره‌مپ به‌جێهێشتنی جێ په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام هیوای ڕوودانی ئه‌مه زۆر كه‌مه، چونكه مه‌حموود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین ڕێ به ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره نادات و به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
دۆخی غه‌زه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆرینه‌ی وڵاتانی هێناوه‌ته ده‌نگ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل به پشتگیری ئه‌مه‌ریكا زیاتره به‌سه‌ر فه‌له‌ستین و حكوومه‌ته‌كه‌ی و سته‌مه‌كانی ئیسرائیل چاوپۆشی لێ بكرێت، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چه‌ندان ساڵه‌ی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بووه‌ته كارێكی ئه‌سته‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی مرۆیی له غه‌زه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگێكی تر له ناوچه‌كه دروست نه‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نیویۆرك، ناوه‌ڕۆكی پلانی ئاشتی بریتی بوو له دانانی چه‌ند چاره‌سه‌رێك، ئه‌وانیش گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتی قودس بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین و نابێت ئیسرائیل به زه‌بری هێز هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بدات، هه‌روه‌ها له غه‌زه‌ش پێویسته گرووپی حه‌ماس چه‌كه‌كانیان دابنێن و ئاسایش له ژێر كۆنتڕۆڵ و به‌رپرسیاریی ئیسرائیل بێت، فه‌له‌ستینیش ئه‌و مافه‌ی پێ نادرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی، دواجار ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشه هه‌رێمییه‌كان و دۆخی ئابووری و هاوئاهه‌نگی ته‌ناهی و ئاسایشی هه‌ردوو وڵات له ژێر ئاگاداری و چاودێری حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته كراوه، پێشكه‌شكردنی پلانه‌كه بۆ وڵاتان بووه و ئه‌مه‌ریكایش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌ڵێ له ئیسرائیل و وه‌ڵامی نه‌خێر له فه‌له‌ستین ده‌كات، به‌ڵام واشنتن هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه به‌رده‌وام ده‌كات و داوای له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و ئوردن و میسڕ كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌وباره‌یه‌وه، هاوكات به‌رپرسێكی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین ڕای گه‌یاند، مه‌حموود عه‌باس داوای له وڵاتانی عه‌مان و قاهیره و ڕیاز و كۆمكاری عه‌ره‌بی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه و وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕابگه‌یه‌نن و به‌یه‌ك ده‌نگ و بڕیار و داواكه‌ی تره‌مپ ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پشتگیرییه‌كانی بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕازیبوونی حكوومه‌تی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌موومان گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه ده‌بین كه جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ هیچ ئاشتییه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناهێنێ ته‌نیا ئامانجه‌كانی به‌دی دێنێت، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌میش بێ، ئه‌وه دێته ئاراوه.