به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژانه خه‌ڵكی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر چای ڕه‌ش ده‌خۆنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م چایه چ سوودێكی بۆیان هه‌یه، بۆیه لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه ڕوو له‌سه‌ر سووده‌كانی خوارده‌وه‌ی چای ڕه‌ش.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو كووپ له چای ڕه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته پارێزراو بێت له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، چونكه پێكهاته‌ی چای ڕه‌ش پێكدێت له چه‌ندان ماده‌ی به‌سوودی وه‌ك "فلاڤان سێ، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم و سۆدیۆم" له‌گه‌ڵ دژه ئۆكسانه‌كان كه جه‌سته به چالاكی ده‌هێڵنه‌وه و له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌یانپارێزن، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌تپارێزێت: بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی فلاڤان سێ و گالیك ئه‌سید له چای ڕه‌شدا یارمه‌تی چالاكبوونه‌وه‌ی سووڕی خوێن ده‌دات له‌و شوێنانه‌ی كه سووڕی خوێن تێیدا سسته، هه‌روه‌ها دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی به‌هۆی دروستكردنی ماده‌ی به‌رگری "فلاڤۆنۆلس" بۆ دیواره‌كانی په‌رده‌ی دڵ كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دووركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی دڵ.
دووه‌م – چای ڕه‌ش له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌مانپارێزێت: له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش ماده‌ی "سیفلاڤینس" به‌ناو جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه كه ئه‌م ماده‌یه كار ده‌كات له‌سه‌ر به‌هێزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و كوشتنی ئه‌و خانانه‌ی كه تووشی ماده‌ی ژه‌هراوی یان خانه‌ی شیرپه‌نجه بوون، ئه‌مه جه‌سته ده‌پارێزێت له شێرپه‌نجه‌ی پێست و چه‌ندان جۆری تری شێرپه‌نجه.